چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئێنریكی کەوتە ژێر کاریگەریی، تێرزیچ په‌نای بۆ پلانێكی واقیعی برد

ماڵئاوایی کردنێکی بەئازار

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بە سیناریۆیەکی پڕ لە ئازار ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد، هاندەرانیان شەوێکی ناخۆشیان لە یاریگاکانی پارك دو پرێنس بەسەر برد.

لویس ئێنریکی بەهۆی فشارەکانەوە کەوتە ژێر کاریگەرییەوە و به‌ بێباكی شوێنی ئێمباپیی بۆ باڵی چەپ گۆڕی، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی به‌ سێ یاریزانی هێرشبەری، عوسمان دێمبلی و گۆنکالۆ رامۆس و ئێمباپێ یاریی بكات، بەڵام به‌هۆی نه‌گونجانی شوێنی یاریكردنی هەڕەشەی ئێمباپێ بە درێژایی دوو گێمی یارییەکە زۆر كه‌مبوو.

لە گێمی دووەمدا چه‌ند لێدانێكی ئاراسته‌ی گۆڵكرد، دوای ئه‌وه‌ی برادلی بارکۆلا هاتە ناو یاریگا ئه‌ویش شوێنه‌كه‌ی بۆ هێرشبه‌ری ناوه‌ڕاست گۆرا.

ئه ستێره پاریسییه‌که‌، وه‌ك هێرشبه‌رێكی مه‌ترسیدار و پرجوڵه‌ و یاریزانێكی گه‌وره‌ ده‌رنه‌كه‌وت، به ‌ته‌واوی ته‌سلیمی به‌رگرییه‌ رێکخراوه‌كه‌ی دۆرتموند و پلانی تێرزیچی راهێنه‌ر بوو.

تێرزیچ بەبوونی فولباک ریسۆن ،بە پاڵپشتییەکیه‌كی بەهێزی مارسێل سابیتزەری یاریزانی ناوەڕاست و جادۆن سانچۆی باڵی هێرشبه‌ر له‌ لای راست بەرەیەکی بەهێزی پێکهێنا، ده‌رفه‌تی زۆر كه‌میان به‌ ئێمباپێدا بۆ ئه‌وه‌ بتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت، لە لایەکی ترەوە بەرەی ڕاست کە عوسمان دێمبلی و ئەشرەف حەکیمی بوون، لە ئێمباپێ و نونۆ مێندێز چالاکتر و كاریگه‌رتر بوون.

تێرزیچی راهێنەری دۆرتمۆند پەنای بۆ پلانێكی واقیعی برد، بە شێوازێکی تاکتیکی نەرم و جۆراوجۆر لە نێوان دوو پلانی 4-5-1 لە دۆخی بەرگریدا، 4-1-4-1 لە دۆخی هێرشبردندا پلانه‌كانی گۆرانكاری به‌سه‌ر ده‌هات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە تەسککردنەوەی بۆشاییه‌كان له‌ بەردەم ئەستێرەکانی پاریس و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی خێراییەكانی یاریزانانی پاریس سەرکەوتوو بوو، ئەمەش وایکرد یانه‌ پاریسیه‌كه‌ زۆرجار لێدان له‌ دووره‌وه‌ ئاراسته‌ی گۆڵ بكه‌ن كه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بوو.

لە رووی هێرشبه‌رییه‌وه‌، تێرزیچ پشتی بە خێرایی کەریم ئادێیمی و سانچۆ بەست، جولیان براندت و نیکلاس ڤۆڵکرۆگ لە نێوان هێڵی به‌رگری پاریسدا له‌ هێلی پێشه‌وه‌ دەجووڵان.

ئێنریکی وانەی له‌ دۆڕانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگای پارک دو پرینس لە یاری چوونی قۆناخی هەشت وه‌رنه‌گرت، چونکە هەڵەکانیان زۆر بە ڕوونی دووبارەكرده‌وه‌.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە شەڕی هێڵی ناوەڕاستدا دۆڕا، فابیان ڕویز و زایر ئیمری، بە بەراورد بە به‌هێزی ئیمری جان و براندت و سابیتزەر كاریگه‌ریان نه‌بوو، ناوه‌راستیش داینه‌مۆی تیپه‌ و به‌م چه‌كه‌ تێرزیچ، توانی پلانی ئێنریكی له‌ناو ببات.

گۆڵه‌كه‌ی دۆرتمۆند سیناریۆی گۆڵەکەی کریستینسن دووبارە بووەوە، ئەمەش لە ئەنجامی خراپی وه‌ستانی لوکاس پێرالدۆی بەرگریکاری پاریس بوو، ماتس هومێڵز بەبێ هیچ به‌ربه‌ستێك گۆڵی تۆمارکرد.

هەروەها جیانلویجی دۆنارۆماش سوودی لە به‌رزی باڵای وەرنەگرت بە وەستانی لەسەر هێڵی گۆڵ نه‌یتوانی بچێتە دەرەوە و تۆپە بەرزەکە بگرێت، یاخود دووریبخاته‌وه‌، ئەمەش وایکرد پاریس باجێکی قورس بدات و ماڵئاوایی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button