چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی بەهۆی ئێنریکیەوە هێرشدەکاتە سەر رۆژنامەنووسێک

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، دوای دۆرانیان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند، بە بێزاری و دڵتەنگ دەرکەوت و رایگه‌یاند، ده‌بێت به‌رده‌وامبین.

خلێفی لە کەناڵی پڵەس گوتی، ئێمە زۆر نائومێد بووین و زۆر دڵتەنگین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، هەندێکجار دادپەروەرانە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار جار تۆپمان له‌ ستوندا، دوو جاریش له‌ یاری چوون تۆپ به‌ر ستون كه‌وت، تۆپەکە نەیویست بچێتە گۆڵه‌وه‌، دەستخۆشی لە دۆرتمۆند دەکەم، دوای بردنەوەی دوو یارییەکە شایەنی سەرکەوتن بوون.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە هۆکاری دۆڕانەکە چییە، سەرۆکی یانە پاریسیەکە بەبێ دوودڵی وەڵامی دایەوە، گوتی، بەخت، بەخت، لە یەک یاریدا چوار تۆپ بەر ستون كه‌وت بووه‌ كۆسپ، پێشتر هیچ شتێکی لەو جۆرەم نەبینیوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، شانازی دەکەم کە شتێک بۆ داهاتوو دروست دەکەین، یاریزانه‌كانمان لاون،داهاتووش هی ئێمەیە.

ناسر خلێفی لە درێژەی قسەکانیدا باسی له‌وه‌شكرد، ئێمە شایەنی باشترین بووین، ئامانجیشمان ئەوە بوو سەرکەوین بۆ یاریکۆتایی، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن، لە پێنج ساڵی رابردوو سێ جار سەرکەوتنمان بۆ قۆناخی پێش کۆتایی بەدەستهێناوه‌.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا لویس ئێنریکی وەک راهێنەری تیپەکە دەمێنێتەوە یان نا، خلێفی بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە و گوتی: ئەم پرسیارە چییە؟ لە تۆپی پێ تێدەگەیت؟

بابەتی زیاتر

Back to top button