نیوکاسڵ نرخی تۆنالی دیاریکردووە و دوو یانە لەسەر هێڵن

یانەی نیوکاسڵ یونایتد بە ئاسانی دەستبەرداری ساندرۆ تۆنالی نابێت و داوای زیاتر لەو بڕە پارەیە دەکات کە پێی داوە.
نیوکاسڵ لەم وەرزەدا نەیتوانی بگاتە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی و ئەمەش دەنگۆی لەدەستدانی چەند ئەستێرەیەکی لێکەوتۆتەوە.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئینسایدەر، هەریەک لە یانەکانی ئارسناڵ و مان یونایتد هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە دەدەن. بەڵام نیوکاسڵ پێی راگەیاندوون نرخی ئەو یاریزانە 80 ملیۆن پاوەندە کە دەکاتە 106 ملیۆن دۆلار.
ئارسناڵ رەنگە بەهۆی نرخەکە لەو کێبڕکێ یە بکشێتەوە بەڵام مانچێستەر یونایتد پێویستی بە جێگرەوەیەکی بەهێزە بۆ پڕکردنەوەی جێگەی کاسیمیرۆ و پێدەچێت تۆنالی بژاردەیەکی نموونەیی بێت.
ناوبراو لەم وەرزەدا لە 52 یاری نیوکاسڵ بەشداریکرد و لە گرنگترین یاریزانانی یانەکەیە، روون نیە مەگپایس دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵ یاریزان بفرۆشێت یاخود دەیەوێت بە گۆڕانکاریی ریشەیی هەوڵی گەڕانەوە بدات بەرەو لوتکە.
ساندرۆ تۆنالی لە هاوینی 2023دا بەرامبەر بە 70 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیسی میلانەوە روویکردە نیوکاسڵ.



