
یاریگا –
دهستهی كارگێری یانهی زاخۆ دوای یارییهكانی جامی عێراق و خولی ئهستێرهكانی عێراق دهستلهكاردهكێشنهوه و ههڵبژاردن دهكرێت.
دڵژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ، له كاتی بهشداریكردنی بەرنامەی “ستۆدیۆی یاریگا”، چەند بڕیارێکی کتوپڕ و گرنگی لەبارەی داهاتووی یانەکە و کارگێڕییەکەی ئاشکرا کرد، کە کاردانەوەی زۆری لەناو شەقامی وەرزشیی دروست دهكات.
دەستلەکارکێشانەوە دوای کۆتایی وەرز
دڵژار عەدنان رایگەیاند؛
تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئێستای یانەی زاخۆ، بڕیاریان داوە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق، بە کۆمەڵ دەست لەکار بکێشنەوە.
ناوبراو هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەیانەوێت دەرفەت بدەنە کەسانی دیکە تاوەکو لەناو یانەکەدا خزمەت بکەن و خوێنێکی نوێ بێتە ناو کارگێڕی یانەکە گوتیشی:
“ئێمە لە ماوەی رابردوودا زۆر لەگەڵ یانەکە ماندووبووین، بۆیە پێمان باشە لە دوای تەواوبوونی وەرز بکشێینەوە و هەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێ بکرێت.”
عەبدولغەنی شەهەد دەبێتە راهێنەری زاخۆ؟
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی زاخۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە جەماوەری یانەکە دا و ئاماژەی بەوە کرد، کە یانەکە زۆر نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ راهێنەر عەبدولغەنی شەهەد.
بڕیار وایە ئەگەر رێککەوتنەکە کۆتایی بێت، شەهەد ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ بۆ ئەو یارییانەی لە خولدا ماویانە، لەگەڵ یارییەکانی جامی عێراق.
چاوەکان لەسەر تیروپشکی جامی عێراقن
ئەم لێدوانانەی دڵژار عەدنان لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ تیروپشکی یارییەکانی جامی عێراق بەڕێوەبچێت، کە یانەی زاخۆ هیوا و تەمایەکی زۆری لەسەر هەڵچنیوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی شایستە لەگهڵ سەرپەرشتی ڕاهێنەرە نوێیەکەی بەدەستبهێنێت پێش ئەوەی دەستەی کارگێڕی ئێستا ماڵئاوایی بکات.



