ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی لەندەنی پێش شسکستەکەی ئەمشەویان بڕیاری جیابووەنەیان لەگەڵ راهێنەرەکەیان دابوو

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە پریمەرلیگ سێ یانەی لەندەنی یارییان هەبوو. دوانیان دێربیان ئەنجام دا و  ئەنجامی گەورە تۆمارکران.

یاریی یەکەم لەنێوان چێڵسی و وێستهامدا بەڕێوە چوو. بلووز توانی وێنەی راستەقینەی خۆیان پیشان بدەن کاتێک بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام شکستیان بە هامەرز هێنا. دوای ئەو یاریەش لیڤەرپوول میوانداریی تۆتنهامی نوێنەری پایتەخت کرد و بە ئەنجامی 4-2 شکستیان بە کوڕانی ئەینج پۆستێکۆگلۆ هێنا.

ئێستا تەنها ئارسیناڵە بەیداخی لەندەنی پایتەختی بەرز کردووەتەوە و کێبڕکێکارێکی سەرسەختی نازناوەکەیە.

هەر چوار یانەکە راهێنەری بیانی بەڕێوەیان دەبەن. نزیکترینیان لە دوورخستنەوە، وا دیارە داڤید مۆیسی سکۆتلەندییە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی وێستهام پێش یارییەکەی ئەمشەو بڕیاری جیابوونەوەیان دابوو لەگەڵ راهێنەرەکەیان.

رۆمانۆ نووسیویەتی، پلانی یانەکە روونە بۆ وەرزی داهاتوو. بەردەوامیی گفتوگۆکانە لەگەڵ پاڵێوراوەکاندا بۆ شوێنەکەی مۆیس. لەنێویشیاندا جولیان لۆپیتیخی ئیسپانییە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیان پێوەکردووە.

وێستام کە ئێستا پلەی نۆیەمی ریزبەندی پریمەرلیگیان گرتووە، لە کۆتا پێنج یاری تەنها بردنەوەیەکیان هەیە.

لۆپێتیخی تەنها نۆ مانگ ئەزموونی لە پریمەرلیگ هەیە. لە نۆڤەمبەری 2022 کرا بە را‌هێنەری وڵڤرهامپتن و لە ئۆگەستی 2023 دوورخرایەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button