ئیتاڵیاگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ پارما چۆن گەڕایەوە سێریا ئەی و کام یانەی دیکە سەردەکەوێت؟

کۆمۆ زۆر نزیکە لە سەرکەوتن بۆ سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

پارما توانی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی سێریای ئەی، سەرەڕای یەکسانبوونی 1-1 لەگەڵ باری.

پارما یەکێکە لە یانە گەورەکانی ئەوروپا و دووجار نازناوی جامی یەکێتیی ئەوروپا (یۆرۆپالیگی ئێستای) بردووەتەوە، دواجار ساڵی 1999 بوو.

گەڕانەوەی شکۆ

ئانجی پۆنی لە خولەکی 50 گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ پارما کرد و دواتر لە خولەکی 68دا، ڤالێریۆ دی چێزاری گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ باری کرد. بەم خاڵەش پارما دوای سێ ساڵ گەڕایەوە سێریا ئەی.

فابیۆ پێچیا، راهێنەری ئەم وەرزەی پارما بوو و ئێستا بووەتە ئەو راهێنەرەی باشترین ئەزموونی لە سەرخستنی یانەکانی بۆ سێریا ئەی هەیە، دوای دوو ئەزموونی سەرکەوتوو لەگەڵ یانەکانی ڤیڕۆنا لە ساڵی 2017 و کریمۆنێزی لە ساڵی 2022.

پارما سوودی لە دۆڕانی ڤێنیزیای خاوەن پلەی سێیەمی سێریا بی وەرگرت، دوای زیادبوونی جیاوازی نێوانیان.

پارما ژمارەی خاڵەکانی بۆ 76 بەرزکردەوە و پێشەنگی سێریا بیە، بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ کۆمۆ، کە بە هەمان شێوەی پارما نزیکە لە سەرکەوتن بۆ سێریا ئەی.

بەگوێرەی سیستمی پلەی ئۆفی سێریا بی، یانەی پلەکانی سێیەم تاوەکو هەشتەم، قۆناخی پلەی ئۆف دەکەن و تەنیا یەک یانەیان دەگاتە سێریا بی.

پارما لە ساڵی 2018 گەڕابووەوە سێریا ئەی، بەڵام لە ساڵی 2021 جارێکی دیکە دابەزییەوە.

پیرۆزبایی بوفۆن

جیانلویجی بوفۆن، ئەفسانەی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی پێشووی پارما، پیرۆزبایی لە یانەکە کرد

هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، چونکە خۆشی لە چاوی ئەو کەسانە دەبینم، کە دوا رۆژەکانی کاروانی وەرزشیم لەگەڵیاندا بەسەر برد. ئازیزانم هاندەرانی پارما، چێژ لەم دەستکەوتە وەربرگن، چونکە دەمێکە هیوای بۆ دەخوازن.

بوفۆن لە ساڵی 1995 کاروانی وەرزشی لەگەڵ پارما دەستپێکرد، لە ساڵی 2001 لەگەڵ یوڤێنتوس درێژەی بە کاروانەکەیدا، پاشان بۆ ماوەیەک یاری بۆ پاریس سانجێرمان کرد و لە ساڵی 2021 گەڕایەوە پارما. لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوودا، بوفۆن وازهێنانی یەکجاری راگەیاند، دوای شکستی پارما لە سەرکەوتن بۆ سێریا ئەی و دۆڕانی لە قۆناخی پلەی ئۆفدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button