ئه‌مریکاگرنگترین

یەکەم یانە بە فەرمی ئۆفەری پێشکەشی تیاگۆ سیلڤا کرد

Yariga App

یاریگا –

یەکەم یانە بە فەرمی لە تیاگۆ سیلڤا هاتوونەتە پێش و ئۆفەریان پێشکەسی بەرگریکارە بەئەزموونەکە کرد.

سیلڤا ساڵی 2020 کاروانەکەی گواستەوە بۆ چێڵسی ئینگلیزی دوای یارکردن بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە بۆ ماوەی هەشت ساڵ. 29ی مانگی رابردوویش بە ڕەزامەندی لەگەڵ کارگێڕی بلووز رایگەیاند کە هاوین یانە لەندەنییەکە جێدەهێڵێت دوای چوار ساڵ پۆشینی درێسە شینەکە.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی شارەزا لە جموجوڵ و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، ئاشکرای کردووە کە یانەی فلۆمینێنسی وەک یەکەمین یانە بە فەرمی ئۆفەریان پێشکەشی سیلڤا کردووە.

رۆمانۆ ئەوەشی خستووەتە ڕوو تیاگۆ کاتی دەوێت تا بڕیار لە یانەی داهاتووی بدات.

ئەو یاریزانە کە ئێستا تەمەنی گەشتووەتە 39 ساڵ، پێشتر هەر لە فلۆمینێنسی وڵاتەکەی بوو کاتێک ساڵی 2009 لە یەکەمین ئەزموونی قورسدا لە ئەوروپا ڕووی کردە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و تا 2012 لەگەڵ رۆسۆنێری مایەوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ پاریس.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button