ئینگلتەراگرنگترین

ئێریک تێن هاخ گومانی لە داهاتوو نییە

راهێنەرە هۆڵەندییەکە متمانەیەکی زۆری بەخۆی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر مانەوەی لە پۆستەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

تێن هاخ لە هاوینی ساڵی 2022 پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدی گرتە ئەستۆ، بەڵام نەیتوانیوە ئەنجامی گەورە بۆ شەیتانە سوورەکان دەستەبەر بکات. هەرچەندە سەرەتاییەکی باشی لەگەڵ مان یونایتد هەبوو و توانی بگاتە سێ پلەکەی پێشەوەی پرێمەرلیگ و گەیشتە یاری کۆتایی جامی FA، بەڵام لەم وەرزەدا، مانچێستەر لە چامپیۆنزلیگیش دوورکەوتووەتەوە.

تێن هاخ لەبارەی چارەنووسی لەگەڵ سوورپۆشەکان بە سکای سپۆرتس-ی راگەیاند

هیچ گومانم لە مانەوە نییە، ئێستا سەرنجی تەواوم لەسەر کار و پڕۆژەکە داناوە، بەڕاستی زۆر حەز دەکەم لێرە بمێنمەوە و پێم وایە ئاڵنگارییەکی خۆشە. بەردەوام شتەکان بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەناچن، بەڵام دڵنیام لەسەر رێچکەیەکی دروستدا دەڕۆین و دەگەینە ئەو شوێنەی دەمانەوێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆر باس لە پێدانی ئەرکی مەشق و راهێنانی مانچێستەر یونایتد بە گارێس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکرێت و رەنگە هەنگاوی کردەیی لە دوای یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا بنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button