ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دوو یاریزانی مانچێستەر یونایتد ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەونەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا  پێكانی دوو یاریزانی یانەكەی راگەیاند.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 22:15 چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی هەریەك لە ڤیكتۆر لیندیلۆف و لیساندرۆ مارتینێز راگەیاند.

لە بەیاننامەكەشدا هاتووە، هەردوو یاریزان بەهۆی پێكانەوە نزیكەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەونەوە.

لیندیلۆف لە یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر برێنتفۆرد تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات، هەروەها لیساندرۆ مارتینێزیش لە مەشق و راهێنانەكاندا تووشی پێكان بووە و لە چەند یاری داهاتوودا ناتوانن بەشداری بكەن.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێن و بە جیاوازی 19 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوە دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button