ئینگلتەرا

خانمە هاندەرێک ژیانی لە ئالێکساندەر ئارنۆڵد کردووەتە دۆزەخ

Yariga App

یاریگا –

خانمە هاندەرێک ژیانی لە ئالێکساندەر ئارنۆڵد کردووەتە دۆزەخ، نزیکەی ساڵێکە ئەو بەرگریکارەی لیڤەرپوول بچێتە هەر شوێنێک ئەو خانمە بەدواوەیەتی.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، نزیکەی ساڵێکە خانمە هاندەرێک بەدواوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوولەوەیە، ئارنۆڵد لەبەر ئەو خانمە هاندەرە ژمارەی مۆبایلی خۆی گۆڕیوە و ژمارەی پاسەوانانی ماڵەکەی زیاد کردووە، چونکە چەند جارێک ئەو خانمە هاندەرە لە دەوروبەری ماڵەکەی بەرگریکارەکەی رێدز بینراوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ئەو هاندەرە چەند کەلوپەلێکی قێزەون و سێکسی بۆ کەسانی دەوروبەری ئارنۆڵد ناردووە و چەند جارێکیش لە سەنتەری راهێنانەکانی لیڤەرپوول ئامادە بووە، بۆیە هۆشداریی دراوەتە بەرگریکارەکەی لیڤەرپوول ئەو شوێنانەی بۆی دەچێت لە سۆشیاڵ میدیا و هیچ شوێنێکی دیکە ئاشکرا نەکات، بۆ ئەوەی خۆی و خێزانەکەی پارێزراو بێت، کە نزیکەی ساڵێکە ئارنۆڵد لە دەستی ئەو خانمە هاندەرە ژیانی لێ بووەتە دۆزەخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button