ئیسپانیاگرنگترین

کرووس دانیپێدانا؛ گۆڵەکەی لایپزیگ دروستبوو

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆس، هانده‌رانی ریال مه‌دریدی توشی شۆككرد و رایگه‌یاند  گۆڵه‌كه‌ی لایپزیگ دروستبوو ده‌بوو هه‌ژماربكرێت.

تۆنی کرۆس یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید له‌سه‌ر مشتومڕی گۆڵەکەی لایپزیگ بەرامبەر تیپەکەی كه‌ شه‌وی رابردوو لە یاریگای رێدبول ئارێنا، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌ تیپه‌كه‌ی تۆماركرا گوتی، گۆڵه‌كه‌ دروست بوو.

لە خولەکی دوو بنیامین سیسکۆی یاریزانی یانەی لایپزیگ گۆڵێکی بۆ یانه‌ ئەڵمانیه‌كه‌ تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان دوای گەڕانەوەی بۆ تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی گۆڵەکەی به‌بیانوی ئۆفساید رەتکردەوە، ئه‌م بڕیاره‌ مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

کرۆس لە لێدوانەکانیدا بۆ بەرنامەی پڕایم ڤیدیۆی ئەڵمانی گوتی، به‌بۆچوونی من گۆڵەکە دروستبوو، پێموایە ناوبژیوان ده‌بوو هه‌ژماریبكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، نینۆن نەیتوانی بگاتە تۆپەکە، لەبەر ئەم هۆکارە، بەڵێ، دەبوو گۆڵەکە ده‌بوو هه‌ژماربكرێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button