ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لایپزیگ

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر لایپیزگ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لایپزیگ لە یاریگای رێد بوڵ ئارێنا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لایپزیگ:

دۆخی یانەكەت پێش قۆناخی 16 چۆنە؟

باشە، ئێمە بە باشی دەڕۆین، بە پەرۆشین بۆ ئەو پاڵەوانیەتیەی كە زۆر حەزمان لێیە، ئەوان ركابەرێكی بەهێزن، بە كوالێتی بەرز یاری دەكەن، ئێمە پلانی یارییەكی تەواو دادەنێین بەتایبەت لە رووی بەرگریەوە.

 

ئامۆژگاری كروست كردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئەڵمانیا و بەشداری لە یۆرۆی داهاتوودا بكات؟

كروس مافی ئەوەی هەیە ئەوەی دەیەوێت هەڵیبژێرێت، یۆرۆش گرنگە بۆی، رەنگە سوودی هەبێت.

نەبوونی بەرگریكاری باڵا بەرز؟

گرنگی بە سانتیمەتر نادەم، ئۆلمۆ هەروەها یاریزانەكانی دیكەی لایپیزگ خاوەنی كوالێتیەكی باشن، پێوویستە باش چاودێریان بكەین و خۆمان لە تۆپی بەرز بپارێزین.

رازیكردنی یاریزانان بۆ گۆڕینی شوێنەكانیان بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریزانەكانی دیكەوە؟

رازیكردنیان زۆر گرنگە، بەڵام دەبێت بیریش لەوە بكەیتەوە ئایا لە تواناتدا هەیە ئەوە بكەیت یان نا، شتەكە زۆر روونە كاتێك قسەی لەگەڵ دەكەیت، تێدەگەیت ئایا دەیەوێت یان نا.

لونین یان كێپا كامیان یاری دەكەن؟

من روونم بۆ ئەوە، نیگەران مەبە، كاتی خۆی هات دەزانیت.

ڤینیسیۆس جونیۆر؟

ئەگەر لەسەر ئاستی خۆی بەردەوام بێت ئەوا لە باشترینەكان دەبێت، كوالێتیەكی زۆری هەیە و هێزێكی زۆر دەخاتە ناو بڕین و خێراییەكانی، ئەگەر بە بەردەوامی ئەو كارە بكات ئەوا ركابەرەكانی ناتوانن لە گێمی دووەمدا لە بەردەمیدا بوەستن.

ریال مەدڕید بە یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم و لایپیزگیش بە دووەمی كۆمەڵەی حەوتەم توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button