ئینگلتەرا

ئێدی هاو : لیڤەرپوول شایەنی دوو لێدانی سزا نەبوو

Yariga App

یاریگا-
ئێدی هاو پێی وایه‌ لیڤه‌رپوول شایه‌نی دوو لێدانی سزانه‌بووه‌، راشی گه‌یاند، هه‌ست به‌ نائومێدی ده‌كه‌ین.

ئێدی هاوی راهێنه‌ری نیوكاسڵ یونایتد بۆ بی بی سی گوتی، زۆر شت روویدا، یارییەکی سەرنجڕاکێش بوو، ئێمە بێ هیوابووین لە شێوازی بەرگریکردنمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانەکان هەموو شتێکیان بەخشی، من پشتگیری لە کوالێتی تیپه‌كه‌م دەکەم، به‌ڵام له‌ به‌رگرییه‌وه‌ بێ هیوابووین.

له‌ باره‌ی لێدانی سزای دووه‌می لیڤه‌رپوولیش گوتی، پێم وا نەبوو لێدانی سزا بێت، مارتن دەستی دوورخستەوە، پێم وایه‌ ئه‌مه‌ لێدانی سزا نه‌بوو، تەنانەت پێشتر ده‌بوو لێدانی سزا بۆ ئێمه‌ هه‌ژمار بكرێت و ده‌كرا خاڵی وه‌ چه‌رخان بێت، یەکەم لێدانی سزای لیڤەرپوولیش، ده‌كرا لێدانی سزا هه‌ژمار نه‌كرێت، چونكه‌ بەرکەوتنەکە زۆر کەم بوو، ئێمە لەوە دڵتەنگین.

بابەتی زیاتر

Back to top button