ئیسپانیا

بێڵینگهام: بردنەوە لە بارسێلۆنا خۆشترین رۆژی 2023ـی من بوو

Yariga App

یاریگا

جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی ڕیال مەدیدی ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا باس لە خۆشترین ساتەکانی خۆی ساڵی 2023 دەکات.

مەشقەکانی ئەمڕۆی ڕیال مەدرید لە کۆمەڵگەی وەرزشی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە ئامادەبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاندەر بەڕێوەچوو. یاریزانانی یانە شاهانەکە دوای راهێنانەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەیان ئەنجامدا و باسیان لە ئارەزووەکانیان بۆ ساڵی 2024 و هەروەها ساتەکانی 2023 کرد.

جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری مێرنگی باس لە خۆشترین ساتەکانی لە ساڵی 2023 دەکات و دەڵێت:

بە دڵنیاییەوە بردنەوە بەرامبەر بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ یارییەکی سەخت بوو، بەڵام دوو هەلی باشم بۆ گۆڵ تۆمارکردن رەخسا و ئەوەش یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی یارییەکە ببەینەوە و ئەمەش خۆشترین ساتی من بوو لە 2023

بێلینگهام لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

شانازی دەکەم کە ناوم لەسەر درێسی ریاڵ مەدرید دەبینم. زۆرێک لە یاریزانان دەرفەتی یاریکردنیان لە یانەیەکی ئاوا گەورەدا نییە. لە ڕیاڵ مەدرید دەبێت لە ئاستێکی باشدا بیت لە ڕووی تەکنیکی و دەروونییەوە و بەرپرسیارێتی خۆت قبوڵ بکەیت. هەموو ڕۆژێک کە دێمە ئێرە، زۆر هەوڵ دەدەم باشترین نمایشی خۆم پێشکەش بکەم

بابەتی زیاتر

Back to top button