یاریگا-
یانه‌ی نه‌ورۆز له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ریزه‌كانی به گواستنه‌وه‌ی چوار یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌هێز ده‌كات.
جێگر عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی یانه‌ی نه‌ورۆز، به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه تیپه‌كه‌مان به گواستنه‌وه‌ی چوار یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌هێزتر بكه‌ین، ئه‌و یاریزانانه‌ش دیاریكراون، ته‌نها ماوه ده‌ستبه‌رداربوونیان له یانه‌كانیان وه‌رگرن، یه‌كێك له یاریزانه‌كان مارادۆنایه، كه پارساڵ له یانه‌كه‌مان بوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.
گوتیشی، ره‌نگه گۆرانكاریله تیپه‌كه‌مان رووبدات به هێنانی رۆیشتنی هه‌ندێك یاریزان له یانه‌كه‌مان بۆ هێنانی هه‌ر یاریزانێكیش بڕیار له ده‌ستی راهێنه‌ره.
بڕیاره له پێنجی مانگی داهاتوو ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بكرێته‌وه و له كۆتایی هه‌مان مانگیش داده‌خرێت.
نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له كۆی ئه‌نجامدانی 11 یارى خاوه‌نی پێنج بردنه‌وه و سێ دۆران و سێ یه‌كسانبوونه به 18 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌نده.