
یاریگا –
یانهی ههولێر ههوڵهكانی چڕكردووتهوه بۆ ئهوهی بهزووترین كات راهێنهری نوێیی یانهكه دهستنیشان بكات و ئامادهكاری بۆ وهزری نوێ دهست پێ بكات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر پرسی راهێنەری داهاتووی یانەی هەولێر بڵاودەکاتەوە.
یاریگا زانیاری ووردی دهستكهوتووه، کارگێڕیی یانەی هەولێر لەگەڵ راهێنەری ئێرانی یەحیا گوڵ محەمەدی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکە ماوە.
کۆبوونەوەی ئەمشەو و سەرپشککردنی سەرۆکی یانە
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر کۆبوونەوەیەکی گرنگ بكات، لەم کۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەی راهێنەرە نوێیەکە دەدرێت و سەفین یاسین سەرۆکی یانەکە، بە فهرمی سەرپشک دەکرێت بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە و کۆتاییهێنان بە رێکارەکان.
بڕی گرێبەستەکە و هۆکاری ڕازیبوونی یەحیا
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، هەردوولا لەسەر بڕی یەک ملیار دینار وەک نرخی گرێبەستەکە رێککەوتوون، جێگەی ئاماژەیە کە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی پێشنیازی ملیارێک و 750 ملیۆن دیناری پێشکەشی یەحیا کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانە ئێرانییەکە لەم وەرزەدا بەشداری هیچ پاڵەوانێتییەکی دەرەکی ناکات، راهێنەرە ئێرانییەکە پێشنیازەکەی هەولێری هەڵبژاردووە.
دوای باسم قاسم؛ بژاردەکان چین؟
ئەم هەوڵانەی هەولێر دوای ئەوە دێن باسم قاسم گرێبهستهكهی لهگهڵ ههولێر نوێ نهكردهوه، سەرچاوەکانی یاریگا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر بە هەر هۆکارێک رێککەوتنەکە لەگەڵ یەحیا شکستی هێنا، ئەوا یانەی هەولێر هەردوو راهێنەر (لوئەی سەڵاح و عەباس عوبێدی وەک بژاردەی یەدەگ داناوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و دوای کۆبوونەوەکەی دەستەی کارگێڕی، هەولێر بە فهرمی ناسنامەی راهێنەرە نوێیەکەی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا بکات.



