ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یارییەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ چەند ژمارەیەكی پێوانەیی بەناوی خۆی كرد.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی خولی  ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی یارییەكە لە لایەن گابریێل لە خولەكی چواری یارییەكە و محەمە سەڵاح لە خولەكی 29 تۆمار كران.

ژمارە پێوانەییەكانی محەمەد سەڵاح دوای یارییەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ:

  • محەمەد سەڵاح، بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا کە زیاتر لە 10 گۆڵ بەرامبەر مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ بکات.
  • محەمەد سەڵاح، لەم وەرزەدا 12 گۆڵی لە پرێمەرلیگ كردووە، لە کاتێکدا هیچ یاریزانێکی دیكەی لیڤەرپوول زیاتر لە 4 گۆڵی نەکردووە.
  • محەمەد سەڵاح، سەركەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی ژمارەی گۆڵەكانی مایكڵ ئۆوین لە ریزبەندی گۆڵكارانی پرێمەرلیگدا بە 151 گۆڵ، لە كاتێكدا ئۆوین خاوەنی 150 گۆڵە.
  • سەڵاح بە شێوەیەكی راستەوخۆ بەشداری لە 121 گۆڵ لە 120 یاری پرێمەرلیگ لە یاریگای ئانفیڵد كردووە، بە (88 گۆڵ و 33 ئەسیست) زیاتر لە هەر یاریزانێكی دیكەی یانەكە.
  • محەمەد سەڵاح گۆڵی ژمارە حەوتی بەرامبەر ئارسیناڵ لە یاریگای ئانفیڵد كرد.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ و لیڤەرپوولیش بە 39 خاڵ پلەی یەكەم و دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button