پێپ گواردیۆلا بەرواری گەڕانەوەی ئێرلینگ هالاند ئاشكرا دەكات
یاریگا –
پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی وادەی گەڕانەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی ئاشكرا كرد.
پێش یارییەكەیان بەرامبەر لوتن تاون پێپ گواردیۆلا رایگەیاند هالاند تووشی گرژبوونی ماسولكە بووە لە قاچیدا، بەوەش نەیتوانی لەو یارییەدا بەشداری بكات.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر كرڤێنا زڤێزدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پێپ گواردیۆلا وادەی گەڕانەوەی هالاندی بۆ راهێنانەكان ئاشكرا كرد.
PEP 💬 (On Haaland injury update) He’ll be back I think on Thursday. We’ll see how he feels. pic.twitter.com/bF5HPKCkQU
— Manchester City (@ManCity) December 12, 2023
پێپ گواردیۆلا دەربارەی گەڕانەوەی هالاند ووتی:
ئەو دەگەڕێتەوە، پێم وایە رۆژی پێنجشەممە دەگەڕێتەوە، دەبینین بزانین هەستی چۆنە.
راهێنەرە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بێگومان دووبارە پشكنینی پزیشكی بۆ هێرشبەرەكەیان دەكرێتەوە پێش گەڕانەوەی بۆ راهێنانەكان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 20:45 بە كاتی كوردستان زڤێزدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی حەوتەم دێت و لایپزیگیش بە 9 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.