ئەفریقاگرنگترین

نایجێرییەکان شا و شاژنی ئەفریقان

لە دوای 1999 یەکەمجارە نایجێرییەک دەبێتە باشترینی ئەفریقا

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین و ئاسیسات ئۆشۆوالا، هەردوو ئەستێرەی نایجێری خەڵاتی باشترینەکانی کیشوەری ئەفریقایان بردەوە.

لە مەراسیمێکی گەورەدا کە لە مەڕاکش، مەغریب بەڕێوەچوو. ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی و گۆڵکاری وەرزی رابردووی سێریا ئەی، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقای بۆ ساڵی 2023 بردەوە. محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول و ئەشڕەف حەکیمی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتن.

نوانکو کانو، ئەفسانەی نایجێریا لە ساڵی 1999 دوا نایجێری بوو خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت.

لەسەر ئاستی خانماندا، ئۆشوالا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتی بەدەستهێنا، ئەمە شەشەمین جارە ئەستێرەکەی بارسێلۆنا خەڵاتەکە بەدەستدەهێنێت.

ئۆسیمین لە وەرزی رابردوودا 31 گۆڵی لە کۆی 39 یاریدا کرد و یارمەتی پارتێنۆپیدا لە دوای 32 ساڵ، ببنە پاڵەوانی ئیتاڵیا. لەلایەکی دیکەوە، ئۆشوالا 27 گۆڵی لەگەڵ بارسێلۆنا کرد و یارمەتی بلوگرانایدا، هەرسێ نازناوەکانی لالیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەر بەدەستبهێنن.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا، خەڵاتی باشترین راهێنەری بە وەلید رەگراگی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریبدا و دێسیرێ ئێلیس، راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی ئەفریقای باشوور، خەڵاتی باشترین راهێنەری خانمانی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button