ئیسپانیا

بێلینگهام لە ناو 10 یاریگای جیاواز گۆڵی بۆ ریال مەدرید کردووە

Yariga App

یاریگا

جود بێلینگهام، ناوەراستکاری ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریا مەدرید، توانی تاکە گۆڵی یانەکەی لە یارییەکە تۆمار بکات.

ناوەڕاستکارەکەی یانە شاهانەکە، تاوەکو پێش ئەم یارییە، توانی بووی لە 9 یاریگای جیاواز گۆڵ بۆ یانەکەی بکات، دوای ئەوەی توانی لە یاریگای ڤیامارین گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات، ئەو یاریگا بووە دەیەمین یاریگا کە ئەو یاریزانە سەرکەوتوو بێت لە گۆڵ کردن.

لەلایەکی دیکەوە جود بێلینگهام کۆی گۆڵەکانیشی لەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، گەیاندە 16 گۆڵ و هەروەها خاوەنی 4 ئاسیستیشە لە کۆی 18 یاریی یانەکەی.

ئەو یاریگانەی جودی بێلینگهام تێدا گۆڵی تۆمار کردووە لەم وەرزە

1- سانتیاگۆ بێرنابیۆ ( ریال مەدرید )

2- سان مامیس ( ئا. بیلباو )

3- پاوەر هورس ( ئالمیریا )

4- پالایدۆس ( سێلتاڤیگۆ )

5- مۆنتیلیڤی ( جیرۆنا )

6- دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ( ناپۆلی )

7- دی براگا ( براگا )

8- لویس کۆمپانیس ( بارسێلۆنا )

9- میراندێلا ( کادیز )

10- ڤیامارین ( ریال بێتیس )

بابەتی زیاتر

Back to top button