ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام نەشتەرگەری بۆ دەكرێت؟

كارلۆ ئانچێلۆتی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەڵوێستی جود بێڵینگهامی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەكەی سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی خولی ئیسپانیا.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بێتیس كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

شانی بێڵینگهام تا دێت باشتر دەبێت، لە ئێستادا دوورە لەوەی نەشتەرگەری بۆ بكرێت، بەڵام ئەگەر ئازارەكە بەردەوام بێت ئەوا ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی ئەگەرێكە.

بەردەوامبوو گوتیشی:

دەبێت كاری تایبەت ئەنجام بدات، چونكە ئەوە جومگەیەكی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەو هێچ كێشەیەكی نیە و ئامادەیە بۆ یاریكردن.

سەبارەت بە یاریزانە پێكراوەكان گوتی:

هەموو رۆژێك قسە لەگەڵ گولەر دەكەم، وەك چۆن لەگەڵ هەموو یاریزانە پێكراوەكانی دیكەدا قسە دەكەم، ئەمەش كاتێكی زۆری دەوێت چونكە ژمارەیەكی زۆر یاریزانی پێكراومان هەیە.

گولەر نزیكە لە گەڕانەوە، هەفتەی داهاتوو بەتەواوی لەگەڵ تیپەكە راهێنان دەكات و چاوەڕوان دەكرێت پێش كۆتاییهاتنی ئەم ساڵ بتوانێت یاری بكات.

كێ گۆڵپارێزی سەرەكی دەبێت بۆ یاری بەرامبەر بێتیس؟

ئەمڕۆ بڕیار دەدەم کێ یاری دەکات، خۆشبەختانە دوو گۆڵپارێزی گەورەم هەیە، هەرکەسێك دەتوانێت یاری بکات و رکابەری هەیە، لونین ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و کەسایەتی خۆی نیشان دا، لە بەرامبەردا کێپا گەڕایەوە و راهێنانی باشی کردووە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ریال بێتیسیش بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button