ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رێلیڤۆ كارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، گرێبەستە نوێیەكەی كارلیتۆ لەگەڵ مەدرید تا هاوینی ساڵی 2026 دەبێت.

لە راپۆرتەكەی رێلیڤۆشدا هاتووە، هەڵبژاردەی بەڕازیل چاوەڕوانی كارلۆ ئانچێلۆتیە بەڵام راهێنەرەكە مانەوەی لە ریال مەدرید هەڵبژارد.

ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی ئانچێلۆتی 64 ساڵان لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button