ئینگلتەراگرنگترین

چەکە بەهێزەکەی چێڵسی گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستۆفەر ئێنکوکوی فەڕەنسی، گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەی چێڵسی لەندەنی.

ئێنکوکو لەم هاوینە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندیکرد بە چێڵسی، بەڵام چەند هەفتەیەک پاش پوەیەندیکردن بە یانەکە و لە یارییەکی دۆستانەی یانەکەی بەرامبەر بە بۆڕووسیا دۆرتموند، تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

ئەستێرەکەی بلوز، بەهۆی ئەو پێکانە نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆکرا، بەو هۆیە نزیکەی چوار مانگە لە یاریکردن دابڕاوە، بەڵام هەفتەی رابردوو دەستی بە راهێنانی تاکە کەسی کردەوە، دوێنێ چوارشەممەش بەشێوەیەکی فەرمی گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی تیپەکەی.

هاوکات رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێنکوکو زۆر زۆر نزیکە لە گەڕانەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بە ئەگەرێکی زۆر بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بە نیوکاسڵ ئامادەبێت.

گەڕانەوەی ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە سودێکی زۆر بە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەگەیەنێت، بەو پێیەی تیپەکەی لەم وەرزە بەدەست پێکانێکی زۆر دەناڵێنێت، دەکرێت ئێنکوکوش لەم کاتە هەستیارە ببێتە فریادڕەسی بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button