ئیسپانیا

کێشەیەکی دیکە بۆ بارسێلۆنا دروست دەبێت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ پشکنەرانی وەزارەتی کاری ئیسپانیا هەڵیانکوتایە سەر پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پێشێل کردنی مافی کرێکاران لە پڕۆژەکەدا.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ماوەیەک لەمەوبەر یانە بارسێلۆنا تۆمەتبارکرا بەوەی کە سەرپەرشتیی پێویستیان لەسەر پرۆسەی بیناسازی یاریگای نوکامپ نییە و بەڵێندەرانی بیناسازی کە بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا بەپێچەوانەی یاسای کار سووکایەتی بە کرێکاران دەکەن. 

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند پشکنەرێک لە بەشی کاری ئیسپانیا چوونەتە یاریگای نوکامپ و لە سەردانێکدا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند، لە نزیکەوە بارودۆخی ئەو کرێکارانەیان پشکنیوە کە سەرقاڵی پڕۆژەکە بوون.

ڕەخنەگرانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کامپ نو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەڵێندەرانی پڕۆژەکە دوو یاسای کاریان پێشێل کردووە، زۆرترین کاتەکانی کارکردنی ڕێگەپێدراو و کەمترین مووچەی کرێکاران. دەوترێت بەشێک لەو کرێکارانە بە میدیاکانیان وتووە کە بە ناچاری هەفتانە 55 کاتژمێر کار بکەن بەبێ ئەوەی کاتەکانی زیادەیان پێبدرێت.

پێشتر پشکنەرانی وەزارەتی کار دووجار پشکنینیان بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆ کردبوو، بەڵام تا ئێستا هیچ دۆسیەیەکی یاسایی لەسەر ئەم پڕۆژەیە و خودی یانەکە پشتراست نەکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button