ئه‌وروپا

کام هەڵبژاردانە لە یۆرۆی 2024 بەشداری دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

ناوی زۆربەی ئەو هەڵبژاردانەی بۆ یۆرۆی 2024 سەرکەوتن دیاری کرا و جۆش خرۆشی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانەتییە کیشوەری ئەوروپای داگیر کردووە.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی دواڕۆژەکانی قۆناخی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ، 20 هەڵبژاردە سەرکەوتنی خۆیان بۆ ئەم پاڵەوانەتییە کە لە وڵاتی ئەڵمانیا لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، یەکلایی کردەوە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەکوو میوانداری پاڵەوانەتییەکە راستەوخۆ پشکی بەشداری کردنی وەرگرتووە. لە دوای ئەو هەڵبژاردەکانی، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئینگەڵتەرا، تورکیا، ئەلبانیا، هەنگاریا، دانیمارک، رۆمانیا و پۆرتوگال وەکوو پێشەنگی کۆمەڵەکانیان راستەوخۆ بۆ بەشداری کردن لەم پاڵەوانەتییە سەرکەوتن.

لە دوای ئەوانیشەوە هەڵبژاردەکانی، سکۆتلاند، تورکیا، نەمسا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، چیک، سڕبیا، سویسرا، سلۆڤاکیا و سلۆڤینیا وەکوو پلەی دووەم پشکی بەشداری کردنیان لە یۆرۆی 2024 وەرگرت.

بۆیە تەنها یەک شوێن ماوە بۆ سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ ئەم پاڵەوانەتییە، بۆ ئەمەش شەڕی نێوان هەڵبژاردەی وێڵز و هەڵبژاردەی کرواتیا بەردەوامە و ئەمشەو ئەرکی ئەم دوو تیپە دیاری دەکرێت.

قۆناخی پاشکۆ

چوار شوێنی دیکەی یۆرۆی 2024 لە رێگەی یارییەکانی پاشکۆ پڕدەکرێتەوە. هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا، ئیستۆنیا، فینلاند، ئۆکرانیا، ئایسلەندا، بۆسنیا، جۆرجیا، کازاخستان، یۆنان و لۆکسێمبۆرگ لەم قۆناخە دان و لە یاریی داهاتوودا.

تیروپشکی کۆمەڵەکان

یۆرۆی 2024 لە شەش کۆمەڵە پێکدێت. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەک هەڵبژاردەی میواندار ریزبەندییەکەمی کۆمەڵەی یەکەمی  گرتووە، لە رێگەی تیروپشکەوە کە لە بەرواری 2023/12/2 رادەکێشرێت رێزبەندی یەکەمی پێنج کۆمەڵەکەیتر دیاری دەکرێن، ئەویش ئەو هەڵبژاردانە پڕی دەکەنەوە کە زۆرترین خاڵیان هەیە.

ئێستا بارودۆخی ریزبەندی یەکەمی کۆمەڵەکان بەم شێوەیەیە: ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، پورتوگال، بەلجیکا و ئینگلتەرا.

هەر لەم بەروارەشدا تیروپشکی کۆمەڵەکان رادەکێشرێت و گروپەکان دیاری دەکرێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button