ڤایرۆسی پێکان مانچێستەر سیتی توشی قەیران کردووە
یاریگا –
ڤایرۆسی پێکان بەدرێژایی وەرز مانچێستەر سیتیشی گرتووەتەوە و ئەم بابەتە پێپ گواردیۆلای تووشی کێشە کردووە.
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، رووبەڕووی قەیرانی پێکان بووەتەوە و کەمتر لە هەفتەیەک ماوە رووبەڕووی لیڤەرپوول ببێتەوە و پێپ گواردیۆلا ئێستا بە تەنها 13 یاریزان دەبێت رووبەڕووی تیمەکەی یۆرگن کڵۆپ ببێتەوە.
پێپ گواردیۆلا لە مانگی ئەیلولی رابردوودا رایگەیاندبوو، ئێمە تووشی کێشە بووین، بەڵام نامەوێت نارەزایی دەرببڕم، پێکانێکی زۆرمان هەیە. لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پێکانەکان بۆ ماوەیەکی درێژ، پاراستنی ئەم ئاستە باشە ئەستەمە، بەڵام ناتوانین 35 یاریزانمان لە تیپێکدا هەبێت، چونکە پشێوی درووست دەکات.
پێپ لە چاوپێکەوتنەکەیدا پێش یارییەکانی فیفا لە مانگی نۆڤەمبەردا گوتی:
ئێمە یاریزانی پێکراوی زۆرمان هەیە و یاریزانانی دیکەش کە خولەکێکی زۆریان لە هەڵبژاردەکانیاندا یاریدەکەن هەمانە و پێویستیان بە پشوودان هەیە. دەبێت هەموو شتێک لەبەرچاو بگرم. دەبێت رێگری لە پێکانی زیاتر بکەین ئەگەرنا تووشی کێشە دەبین.
سیتی بە سێ یاریزانی پێکان (کێڤین دیبرۆین و سێرجیۆ گۆمێز و ستۆنز) چووە پشووی نێودەوڵەتی. بەڵام لە یارییەکانی فیفادا ژمارەی پێکانەکان چەند هێندە زیادی کردووە. گرنگترینیان ئێرلینگ هالاندە کە لە یاری دۆستانە بەرامبەر دوورگەکانی فارۆ پاژنەی پێی تووشی پێکان بوو و لە یارییەکەی بەرامبەر سکۆتلانداش بەشداری ناکات.
لیستی یاریزانە پێکراوەکانی سیتی:
ئاکێ (هۆڵەندا)، ماتیۆس نونێس (پۆرتوگال)، ئیدەرسن (بەڕازیل) و کۆڤاسیچ (کرواتیا) لەگەڵ هۆالاند پەیوەندییان بە دی برۆین و ستۆنز و سێرجیۆ گۆمێزەوە کرد و گواردیۆلا تەنها 13 یاریزانی سەرەکی لە پێکهاتەکەیدا بۆ ماوەتەوە. مانج(بەبێ گۆڵپارێزەکان)!
والکەر، دیاز، فیلیپس، گرێلیش، دوکۆ، رۆدری، جولیان ئەلڤارێز، بێرناردۆ سیلڤا، واردیۆل، ئاکانجی، فۆدن، بۆب و ریکۆ لویس، ناوی ئەو یاریزانانەن کە دەتوانن لە یارییەکەی شەممەدا یاوەری سیتی بکەن بەرامبەر لیڤەرپوول، هەرچەندە پێدەچێت کێشەی هالاند تا رۆژی یارییەکە چارەسەر بکرێت.
سیتی بە 28 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە، لیڤەرپوڵیش بە خاڵێکی کەمتر لە دوای ئەم تیپەوە دێت. دوای یەک ساڵ دابڕان و رووخانی ریدز، جارێکی دیکە بینەری شەڕی ئەم دوو تیپە دەبین بۆ پاڵەوانێتی، و ماوەتەوە بزانین کە پێپ چۆن تیمەکەی ئامادە دەکات بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە پێکهاتەکەی گرتووە.