ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام، یاری داهاتووی چامپیۆنزلیگ لە دەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکەی جود بێلینگهام ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید تاڕادەیەک مەترسیدارە و لە یاریی ئەم هەفتەیەی تیپەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.

شەوی چوارشەممە یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە قۆناغی گەڕانەوەی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، میوانداری براگا دەکات.

ئەوان توانیان لە یاری یەکەم بە ئەنجامی 2-1 لە براگا ببەنەوە، ئێستاش دەیانەوێت لە سنتیاگۆ بێرنابیۆ لەبەردەم هەزارەها هاندەر دووبارە شکست بە یانە پۆرتوگالییەکە بهێنن. بەڵام پێدەچێت ئەمە بۆ ریال مەدرید تۆزێک قورس بێت چونکە ئەستێرەی یەکەمی ئەم تیپە و یەکەم رزگارکەریان لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا بەهۆی پیکانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات و یارمەتی تیپەکەیان بدات.

 

رۆژنامەی ئاس دەڵێت، پێکانەکەی بێلینگهام لەوە قورسترە کە چاوەڕوان دەکرا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم یاریزانە لەم هەفتەیەدا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر براگا ناکات تاوەکوو پشوو بدات و بتوانێت بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ڤالێنسیا خۆی ئامادە بکات.

ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە لە کاتی یاری تیپەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانو لە ناوچەی شانی توشی پێکان بوو، سەرەڕای ئەوەی کە لە یاری کردن بەردەوام بوو ویاریگای بەجێنەهێشت، بەڵام ئێستا دەبێت بە پرۆسەی چارەسەرکردندا تێبپەڕێت تاوەکوو یارییەکانی دیکەدا توشی کێشەیەکی جددی نەبێت و بتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button