ئینگلتەرا

پاسەوانەکەی محەمەد سەڵاح باسی چۆنیەتی پاراستنی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاسەوانی تایبەتی محەمەد سەڵاح باسی لە قورسیەتی پاراستنی ئەستێرە میسرییەکەی لیڤەرپوول دەکات.

کەریم عەبدۆ، ئەزموونی کارکردنی وەک پاسەوان لەگەڵ ئەستێرەکانی وەک رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ و ئەنخێل دی ماریا هەیە، تەنانەت پاسەوانی بەرپرسانی باڵای سیاسی میسریش بووە. وەک خۆی دەڵێت، ئەو زیاتر حەزی لە کارکردن لەگەڵ سەڵاح بووە تاوەکوو کەسانی تر.

کەریم و سەڵاح نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر یەکتریان ناسی، ئەو کاتەی ئەستێرە میسرییەکە لە یانەی رۆما یاری دەکرد و دوای ئەوەش ئەم دووانە بەیەکەوە بەردەوام پەیوەندیان هەبووە. عەبدۆ باسی لە چۆنیەتی پاراستنی ئەستێرەی لیڤەرپوول کرد و گوتی:

دەبێت هەموو دیارییەکان بپشکنین، ئێمە دیاری وەرناگرین بەڵام ئەگەر دیارییەکمان وەرگرت، ئەوا بە وردی دەیپشکنین، هەرگیز نازانیت چی لەناو دیارییەکدا هەیە، لەوانەیە نەخۆشی بکات یان بیكوژێت بۆیە ئێمە بە وردی دەبێت بزانین چی لەناو بۆکسی دیاریەکەدا هەیە.

لە لایەکی تریشەوە عەبدۆ دەڵێت:

سەڵاح وەک کەسێکی “نادیار” وایە لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا و دەسوڕێتەوە بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک بناسرێتەوە. جارێکیان چووە مزگەوتی گەڕەکەکەیان بۆ نوێژکردن، لەو کاتەدا کەس نەیدەزانی لە کوێ نیشتەجێیە، بەڵام کەسێک بەدوایدا هات و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونی محەمەد سەڵاحی لە گرووپەکانی واتسئەپ دا دانابوو، دوای پێنج خولەک بیست هەزار کەس لەبەردەم ماڵەکەیدا دەرکەوتن!

دەشڵێت:

دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگی 2019 ناسناوەکەی بەدەست هێنا، محەمەد بۆ سوپاس گوزاری رۆیشتە مزگەوت و نوێژی کرد، تازە نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنابوو و دڵخۆش بوو.

عەبدۆ سەبارەت بە هاندەرەکانی سەڵاح لە میسر دەڵێت:

“خەڵک داواکارییەکانیان لەسەر کاغەز بۆی دەنووسن و دەیدەن پێی، چونکە پێیان وایە سەڵاح هەموو کێشەکان چارەسەر دەکات، ئەو ملیۆنەها پارەی بە کەسانی کەمدەرامەت و نەخۆش بەخشیوە بۆ خەرجیەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکانیان یان کرێ یاخود بۆ نەشتەرگەری گەر پێویستیان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button