یاریگا –
پرێمەرلیگ ئیدانەی بە ئامانجگرتنی خەڵی سیڤیل لە جەنگی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستیندا دەکات.
بەهۆی نوێترین جەنگی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین، تا ئێستا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، بەو هۆیە پرێمەرلیگ بەیاننامەیەکی بڵاویکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی بە گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەردەبڕێت.
بەیاننامەی فەرمی پرێمەرلیگ:
پرێمەرلیگ شۆک و دڵتەنگی بووە بەهۆی پەرەسەندنی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و غەززە، بە توندی ئیدانەی کردەوەی توندوتیژی بەرامبەر خەڵکی سیڤیل دەکەین.
هیوا بۆ ئاشتی دەخوازین. هاوسۆزین لەگەڵ قوربانیان و خێزانەکانیان.
وەک رێزێک بۆ هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە، یاریزانانی پرێمەرلیگ، راهێنەران و بەرپرسانی یارییەکان لە یارییەکانی گەڕی داهاتوو قۆڵبەستی رەش لەقۆڵ دەکەن، ساتێکیش بەبێدەنگی دەوەستن.
هەروەها خولەکەمان هاوکاری خۆی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە پێویستیان بە یارمەتی بەپەلەیە.
— Premier League (@premierleague) October 12, 2023
یارییەکانی گەڕی داهاتووی پرێمەرلیگ لە رۆژی شەممەی داهاتوو بە یاری نێوان لیڤەرپوول و ئێڤەرتن دەستپێدەکات.
لە گرنگترین دوو یاریشدا چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری ئارسیناڵ دەکات، مانچێستەر سیتیش لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری بڕایتن دەکات.