یاریگا- كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس دڵخۆشی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بردنەوەكەیان بەرامبەر بە سێڤیا لە یاریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی ئیسپانی.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە بەرگریكارەكەی مەدرید ووتی: هەموومان دەمانزانی یاریەكی سەخت دەبێت، ڕووبەڕووبوونەوەی سێڤییا لە یەكێك لە هەرە یاریگا سەختەكانی ئەوروپا شتێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێمە بۆ بردنەوە هاتین.
بەردەوام بوو ووتی: پێوویستە هەڵەكانمان كەم بكەینەوە و یارمەتی یانەكەمان بدەین تا بگەڕێتەوە سەر ڕێچكەی سەركەوتنەكان، بە باشی یاریمانكرد و توانیمان یاریەكە ببەینەوە.
هەروەها ووتیشی: ئەنجامی یاریەكە دادپەروەرانە بوو، ئێمە دەمانویست بردنەوە بەدەست بهێنین و بە سێ خاڵی یاریەكەوە بگەڕێینەوە، ئێستا كاتی دەستپێكی بردنەوەكانمانە.