ئه‌مریکا

دیاریەکی تایبەت پێشکەش بە مێسی و ماڵباتەکەی دەکرێت

Yariga App

یاریگا

بەرپرسانی یانەی ڕیڤەر پلێتی ئەرجەنتینی دیارییەکی سەرنجڕاکێش و هەتا هەتاییەیان پێشکەش بە لیۆنێل مێسی ئەستیڕەی یەکەمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و خێزانەکەی کرد.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، یاریگای مۆنۆمێنتال تایبەتە بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بوینس ئایرێس کە هاوکات یاریگای یانەی ڕیڤەر پلێتی ئەم وڵاتەیە. بەرپرسانی ئەو یانە بەناوبانگەی ئەرجەنتینی دیارییەکی هەتا هەتاییان پێشکەشی مێسی و خێزانەکەی کردووە.

بەرەبەیانی سبەی هەینی کاتژمێر 02:00 ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال میوانداری پاراگوای دەکات، بەرپرسانی یاریگای مۆنۆمێنتالیش لە بەشی تایبەتی یاریگاکەدا پێشوازییەکی تایبەت لە بنەماڵەی لیۆنێل مێسی دەکەن.

یانەی ڕیڤەر پلێت دەیەوێت بۆ هەمیشە شوێنی تایبەتی ئەم یاریگایە بداتە لیۆنێل مێسی و خێزانەکەی. لە ڕاستیدا لە هەموو ڕووداوێکی وەرزشی کە ئەم یاریگایە میوانداری دەکات، مێسی و خێزانەکەی دەتوانن لە شوێنی تایبەتی ئەم یاریگایە بۆ تەمەنێک سەیری ئەو یارییە بکەن.

ستاندی تایبەتی یاریگای مۆنۆمێنتال تەنها توانای 12 کەسی هەیە و یەکێکە لە گرانبەهاترین بەشەکانی یاریگاکە و ئەوانەی تێیدا ئامادەن دیمەنێکی زۆر باشیان هەیە بۆ هەموو بەشەکانی یاریگاکەیان لێوە دیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button