ئینگلتەرا

هێرشبەرێکی پێشووی چێڵسی مالئاوایی لە تۆپی پێدەکات

Yariga App

یاریگا –

لۆیک رێمی هێرشبەری پێشووی یانەی چێڵسی لە تەمەنی 36 ساڵیدا ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد.

رێمی بۆ ماوەی 14 ساڵ یاری کردووە. هێرشبەرەکە تەنها چەند مانگێک دوای جێهێشتنی برێست لە فەرەنسا و بوون بە یاریزانی ئازاد پێڵاوەکانی هەڵواسی.

یاریزانی پێشووی فەرەنسا بە گشتی چوار ساڵ لە پرێمەرلیگ و لە یانەی کوینز پارک رێنجەرز و نیوکاسڵ و کریستاڵ پاڵاس و بێگومان چێڵسی یاریی کردووە. کاروانی وەرزشی رێمی لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستیپێکرد، لەوێ پەیوەندی بە ئەکادیمیای لیۆنەوە کرد و یانەکەش لە ساڵی 1999 گرێبەستی لەگەڵ واژوو کرد. ئەم یاریزانە فەرەنسییە دوای حەوت ساڵ لە تەمەنی 19 ساڵیدا بانگهێشتی تیپی یەکەمی لیۆن کرا. لە ساڵی 2008 بە خواستن رۆیشتە لانس و لە وەرزی دواتر پەیوەندی بە یانەی نیسەوە کرد.

پاشان ریمی لە ساڵی 2010 چووە یانەی مارسیلیا و سێ وەرزی لەم تیپەدا بەسەر برد. لە ساڵی 2013 هەنگاوی ناوە بۆ خولی ئینگلیزی و پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵەوە کرد. درەوشاوەییەکەی لە یانەی نیوکاسڵ وایکرد کە رێمی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە بکات و توانی لە 47 یاریدا 12 گۆڵ و 3 ئەسیست تۆمار بکات.

بەڵام رێمی هەرگیز نەیتوانی خۆی وەک هێرشبەرێکی سەرەکی لە یانە لەندەنیەکە جێگیر بکات و لە ساڵی 2016 بە خواستن درایە یانەی کریستاڵ پاڵاس و دوای ساڵێک ستامفۆرد بریجی بەجێبهێشت. پاشان ژیانی وەرزشی لە تیپەکانی وەک لاس پاڵماس، خیتافی، لیل، ریزسپۆر، ئادانا دیمیرسپۆر بەردەوام بوو، لە دوایین وەرزی تۆپی پێیدا لە فەرەنسا یاری بۆ برێست کردووە وئێستا بە یەکجاری ماڵئاوایی خۆی لە جیهانی تۆپی پێ راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button