ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کەین: بە پەرۆشم بۆ ئۆکتۆبەرفێست

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، بە پەرۆشەوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی ئۆکتۆبەرفێست لەگەڵ بایرن میونش.

کەین، ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی بایرن میونشن، هاتریکی لە یاری رابردووی بایرن لە بەرامبەر بوخۆم کرد و یارمەتی ئێف سی هۆڵیوودی دا، بە ئەنجامی 7-0 یارییەکە ببەنەوە.

هەرچەندە کەین سێ گۆڵی لە یارییەکەدا کرد، بەڵام لە ئەڵمانیا بە هاتریک هەژمار ناکرێت. لە بۆندسلیگا، بۆ ئەوەی هاتریکت بۆ هەژمار بکرێت، پێویستە هەرسێ گۆڵەکە لە یەک گێمدا بکەیت.

ئەستێرەی ئینگلیزییەکە، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی میونشندا، حەوت گۆڵ لە پێنج یاری یەکەمدا بکات و ئێستا تیمەکەی بە 13 خاڵ لە پلەی یەکەمدا دێت.

یاریزانی تەمەن 30 ساڵ، لە دوای یارییەکە بە Sport1-ی راگەیاند

رۆژێکی زۆر خۆش بوو، هەست بە خۆشییەکی زۆر لەگەڵ هاوتیمەکانم کرد، دەروونی یاریزانان زۆر بەرزە، ئێستاش بە پەرۆشم بۆ ئۆکتۆبەرفێست. وامان کرد یارییەکە ئاسان دەربکەوێت، دەکرا یارییەکە زۆر قورس بێت، بەڵام یاریزانان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و سوودمان لە خێرایی باڵەکان وەرگرت. یارییەکی زۆر سەرنجڕاکێشمان کرد.

ئۆکتۆبەرفێست، فێستیڤاڵێکی پاییزەی ئەڵمانییە و هەموو ساڵێک لە تەواوی شارەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، خەسڵەتی سەرەکی فێستیڤاڵەکەش خواردنەوەی بیرەیە.

سێشەممە جارێکی دیکە بایرن دەکەوێتەوە خولانەوە و ئەمجارە لە جامی ئەڵمانیا رووبەڕووی پریوسن موێنستەر دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button