ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری کەین 3 گۆڵی کرد، بەڵام بە هاتریک بۆی نانوسرێت!

یاریگا

هاری کەین لە یاریی یانەکەی بەرامبەر بوخۆم، لە گەڕی پێنجەمی بۆندسلیگا، 3 گۆڵی بۆ بایرن میونشن کرد، بەڵام بەهۆی یاسایەکی تایبەتی ئەو خولە، ئەو 3 گۆڵەی بە هاتریک بۆی نانوسرێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا هاری کەین هاتریکی بەرامبەر بۆخوم تۆمارکرد و تەنانەت تۆپەکەشی لەگەڵ خۆی بردەوە ماڵەوە، بەڵام لە یاساکانی بۆندسلیگا ئەو 3 گۆڵەی هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە هاتریک بۆی نانوسرێت.

بە گوێرەی یاساکانی ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئەڵمانیا، هاتریکی یاریزان کاتێک تۆمار دەکرێت کە هەر سێ گۆڵەکە بە یەکەوە لە نیوەی یەکەم یان نیوەی دووەم، واتە لە یەک نیوە سێ گۆڵەکە تۆمار بکرێت.

گۆڵەکانی هاری کەین هێرشبەرەکەی بایرن میونشن لە یارییەکەی بەرامبەر بوخۆم لە خولەکەکانی 12 و 54 و 88 تۆمارکران، واتە یەک گۆڵی لە نیوەی یەکەم بوو، وە دوو گۆڵیش لە نیوەی دووەم، ئەگەر هەر سێ گۆڵەکەی لە نیوەی یەکەم یان نیوەی دووەم بوایە، ئەو کات بە هاتریک بۆی تۆمار دەکرا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button