ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە كارلۆ لە تواناكانی هەریەك لە تیبو كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو، ئاردا گولەر و دانی كارڤاخال بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، رودیگەر ، ئالابا ، گارسیا

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرووس ، كاماڤینگا، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، خۆسێلو

مەدرید بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە دوای كردنی پێنج یاری لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە بردنەوەی لە یارییەكەی ئەمشەودا دەگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button