سکالۆنی باس لە بارودۆخی مێسی دەکات
یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، چارەنوسی لیۆنێل میسی یەکلایی نەکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر بۆلیڤیا.
سکالۆنی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەێ پێش یارییەکە ڕایگەیاند،
میسی ئامادەیە گەشتی بولیڤیا بکات، دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین یاریی دەکات یان نا، هێشتا دوو ڕۆژی ماوە بۆ یارییەکە و سبەی یان سێشەممە بڕیارەکە دەدەین، مێسی ڕاهێنانی جیاوازی کرد، بەڵام ئامادەیە گەشت بکات، ڕۆژی سێشەممە بڕیار دەدەین کە ئایا بڕیارە یاری بکات یان نا
سکالۆنی راهێنەری تانگۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی
لە یارییەکەی پێشوودا مێسی ماندوو بوو و داوای گۆڕانکاری کرد، بەڵام پێویست ناکات پێش یارییەکان لەسەر ئەم بابەتە قسەی لەگەڵ بکەین، بەو پێیەی ئەو هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات لەگەڵ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، هەموومان دەزانین بارودۆخی کەش و هەوا لە بولیڤیا زۆر کاریگەرن، بۆیە رەنگە گۆڕانکاری زۆر دروست بکەن
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 توانی بە تاکە گۆڵێکی مێسی لە ئیکوادۆر بباتەوە و بڕیاریشە لە دووەم یاریی رووبەڕووی بولیڤیا ببێتەوە.