ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

جۆن تێری بەرەو سعودیە

Yariga App

یاریگا –

جۆن تێری، ئەفسانەی چێڵسی بە راهێنەرایەتی کردنی یانەی شەبابی سعودی رازی بووە.

شەباب کە وەرزێکی خراپ لە خولی رۆشن پێشکەش دەکات، دوێنێ دەستبەرداری مارسێل خوان براون، راهێنەری یانەکە بوو.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، جۆن تێری، زۆر نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە سعودییەکە، ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورەیە لە کاروانی راهێنەرایەتی تێری.

رۆژنامەکە دەڵێت، تێری بە زارەکی رەزامەندی لەسەر وەرگرنتی ئەرکی راهێنەرایەتی شەباب دەربڕیەوە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە سعودیە.

تێری ئێستا راوێژکارە لە ئەکادیمیای چێڵسی، لەم بارەیەوە رۆژنامەکە نووسیویەتی

بەرپرسانی چێڵسی رێگری لە داواکانی تێری ناگرن، چونکە خزمەتێکی زۆری یانەکەی کردووە و هەرچەندە زیانێکی زۆر لە ئەکادیمیای یانەکە دەدات، چونکە تێری یەکێکە لە سیمبولەکانی یانە لەندەنییەکە.

شەباب لە پێنج یاری رابردووی خولی رۆشندا تەنیا دوو خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی پێش کۆتایی ریزبەندی گشتیدا دێت، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ حەزم، کە ئەمساڵ گەیشتووەتە خولی پلە نایاب.

شەباب لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا، گرێبەستی لەگەڵ یانیک کاراسکۆ، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و رۆمان سایس، یاریزانی مەغریبی و یانەی سەد واژۆ کرد.

یاری داهاتووی شەباب لە خولی رۆشن، لە بەرامبەر فەیحا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button