ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

لیڤەرپوول و سەڵاح دوا بڕیاریاندا

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە ناکات، سەرەڕای ئۆفەرە زەبەلاحەکانی یانەکەی جەدە.

گومانەکان لەسەر چارەنووسی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول زیاد ببوون، ئەمەش بە هۆی گرنگییە بەردەوامەکانی یانە سعودییەکە بە بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانی تەمەن 31 ساڵان.

پێگەی فووت مێرکاتۆ  بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە میسڕییەکە بۆ ئەم وەرزەش لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە و لیڤەرپوول دوا ئۆفەری سعودییەکان کە گەیشتبووە 269 ملیۆن دۆلار، رەتکردەوە.

مانەوەی سەڵاح لە لیڤەرپوول، گورزێکی گەورەیە بۆ یانە سعودییەکە، چونکە لە ماوەی رابردوودا هەموو هیواکانی لەسەر سەڵاح چنیبووەوە، کەچی سەڵاحیش لە ئانفیڵدڕۆد دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزانانە لە سعودیە، ئیتیحاد هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوە و گواستنەوەی یاریزانێکی هاوشێوەی محەمەد سەڵاح دەدات.

مانەوەی ئەستێرە میسڕییەکە لە لیڤەرپوول، هێزێکی گەورە بە یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول دەدات، چونکە سەڵاح یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکان و سەرکەوتنێکی بێ وێنەی لە چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ رێدز بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button