سارینا: وەکو دایکێک خەڵاتەکەم پێشکەشی خانمانی ئیسپانیا دەکەم
یاریگا
سارینا ڤیگمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا وەک باشترین ڕاهێنەری تۆپی پێی ئافرەتان هەڵبژێردرا.
ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دوای هەڵبژاردەی وڵاتەکەی سەرکردایەتی سێ شێرەکانی کرد بۆ گەیشتن بە دوو پاڵەوانێتی لەسەریەک، دوای ئەوەی ئەمشەو خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، بە وتارەکەی ستایشی زۆری لێکرا.
ڤیگمان خەڵاتەکەی پێشکەش بە هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا کرد، کە لەم دواییانەدا بەهۆی ئەو ڕووداوانەی پەیوەندییان بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاوە هەبوو و ویگمان گووتی
ئەم خەڵاتە هەستێکی کەمێک جیاوازی هەیە، هەموومان ئاگاداری کێشەکانی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیاین و منیش وەک ڕاهێنەر و دایکی دوو کچ و هاوسەر و وەک مرۆڤێک دڵتەنگم. ئەم جۆرە گرفتانە دەریخست کە ئێمە لە تۆپی پێی ئافرەتان و کۆمەڵگادا ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە. حەز دەکەم ئەم خەڵاتە پێشکەشی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا بکەم، ئەوان شایەنی دڵخۆشین و دەبێت دەنگیان ببیسترێت