یاریگا –
ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رێژەی زۆرترین سەردانکەری لە نێو یانەکانی جیهاندا بەدەست هێنا.
بۆ حەوتەمین ساڵ لەسەریەک ماڵپەڕی ریال مەدرید گەیشتە زۆرترین ژمارەی سەردانکەر لەنێوان سەرجەم یانەکانی تۆپی پێی جیهان. ئەم یانە وەرزشییە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەم دەستکەوتەی راگەیاند.
66.7 ملیۆن بەکارهێنەر، بە تێکڕا 8.9 ملیۆن سەردان لە مانگێکدا، کە بە شێوەیەکی سەرەکی گروپی تەمەن 18-34 ساڵ لەخۆدەگرێت، یانەکە توانیەویەتی رێکۆردێکی نوێی تۆمار بکات.
ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم ماڵپەڕە بە بەراورد بە وەرزی رابردوو بە رێژەی 38% زیادی کردووە. بە ئامانجی فراوانکردنی ناوەڕۆک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەم ماڵپەڕە بە زمانەکانی ئیسپانی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی، پورتوگالی، ژاپۆنی، چینی، هیندی و عەرەبی بەردەستە.
یانەی ریال مەدرید بە سەرکەوتوویی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیای دەستپێکرد و سەیر نییە کە بۆچی لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی بینەرانی ئەم یانەیە زیادی کردوە. خوێندکارەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە 3 یاری یەکەمی لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو و ئەلمێریا و سێلتاڤیگۆ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدان.