مالكۆم باس لە پەیوەندیكردنی نێیمار بە یانەكەیانەوە دەكات
یاریگا –
مالكۆم ئۆلیڤێرا، یاریزانی بەڕازیلی یانەی هیلالی سعودی باس لە پەیوەندیكردنی نێیمار دا سێلڤا بە ریزەكانی یانەكەیانەوە دەكات.
رۆژی رابردوو هیلال بوویە میوانی ئەبها و یارییەكەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی رۆشەنی سعودی.
هەر سێ گۆڵەكەی هیلال لەلایەن مالكۆم لە خولەكەكانی 31,55,77 تۆمار كران.
هیلال لەگەڵ پاریس سان جێرمان گەیشتە رێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی نێیمار دا سێلڤا بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی دوو ساڵ تا ساڵی 2025.
لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی ریازییەـی سعودی ماڵكۆم ووتی: ئەوە دووەمجارە من و نێیمار بە یەكەوە یاری بكەین، پێشتر لە هەڵبژاردەی بەڕازیل یاریمانكردووە.
بەردەوام بوو ووتی: دڵخۆش دەبم نێیمار پەیوەندی بە هیلالەوە بكات، نمایشێكی جوان بۆ هیلال زیاد دەكات و سوودێكی زۆر بە یانەكە دەگەیەنێت.
لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: راهێنەر داوای لێکردین فشارێکی زۆر بخەینە سەر یاریزانی بەرامبەر و درێژە بە هێرشبردن بدەین.
🤳🏻 مالكوم بعد "الهاتريك" الأول في #سناب_الهلال 🤩💙👇🏽 https://t.co/9lOeI1p2UQ pic.twitter.com/nFk0DXUDcI
— نادي الهلال السعودي (@Alhilal_FC) August 14, 2023
چاوەڕوان دەكرێت نێیمار لەگەڵ هیلال درێسی ژمارە 10 وەربگرێت.