ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام جێگرەوەی کەینی دیاری کردووە

Yariga App

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز هەوڵی گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو دەدات بۆ جێگرتنەوەی هاری کەین.

سپێرزی پارەیەکی زۆری لە فرۆشتنی کەین دەستکەوتووە و بەنیازیش نیە سەرجەم ئەو پارەیە لە کڕینی هێرشبەرێک خەرج بکات، لەبری ئەوە هەوڵ بۆ رۆمێلو لوکاکو دەدات.

لوکاکو لە چێڵسی ویستراو نیە و گفتوگۆکانیش لەگەڵ یوڤێنتۆس بە باشی ناچنە پێش دوای مانەوەی ڤلاهۆڤیج، هەروەها ئینتەرمیلان چیتر بەنیاز نیە هەوڵی بۆ بدات.

بەگوێرەی رۆژنامەنووس ئەلفرێدۆ پێدولا، تۆتنهام گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیکییەکە و پێیان وایە هیوایەکی باش هەیە گواستنەوەکە رووبدات

تۆتنهام تا ئێستا لە گواستنەوەی ئەمساڵدا 193 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە لە گواستنەوەی جەیمی مادیسن، پێدرۆ پۆرۆ،  ئەلیخۆ ڤێلیز، دییان کولوڤێسکی ، میکی ڤان دی ڤێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button