ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک کۆتایی هات، کیپا دەبێتە شوێنگرەوەی کۆرتوا

Yariga App

یاریگا

کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی چێڵسی بە خواستن دەچێتە ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەوەی جێگەی تیبۆ کۆرتوا پڕبکاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ڕیال مەدرید لەگەڵ چێڵسی ڕێککەوتووە بۆ گواستنەوەی کیپا. ئەم گواستنەوەیە بە خواستن ئەنجام دەدرێت و هیچ بڕگەیەکی کڕینی هەمیشەیی لە گرێبەستی نێوان هەردوو یانە نابێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 28 ساڵی لەگەڵ بایرن میونشن گفتوگۆی دەکرد، بەڵام لەگەڵ هاتنە پێشەوەی مێرنگی، دەستبەجێ گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە راگرت و دوای ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتە رێکەوتن و ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی لە چێڵسی کردووە و ئامادەیە گەشت بۆ مەدرید بکات بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button