فه‌ره‌نسا

دێمبلی: هەمیشە سەیری یارییەکانی پاریس سانجێرمانم کردووە

Yariga App

یاریگا

عوسمان دێمبلی دوای پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سانجێرمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوت و باسی لە ئامادەبوونی خۆی لەم تیپەدا کرد.

زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە و زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریکردن بە درێسی تیپە نوێیەکەمەوە. هیوادارم لێرە بەردەوام بم لە گەشەکردن و شانازی بە هەموو ئێوەی هاندەرانی ئەم تیپە بکەم

هەمیشە سەیری یارییەکانی پاریس سانجێرمانم کردووە و باسی ئەم تیپەم کردووە. ئەمە فەرەنسایە، ئەمە ماڵی منە. زۆر گرنگە یاریزانی تۆپی پێ متمانەی ڕاهێنەرەکەی هەبێت. لویس ئێنریکی قەناعەتی پێکردم. بەڕاستی پڕۆژەی پاریس سانجێرمان بۆ ڕوونکردمەوە و زۆرم خۆشویست

 

بابەتی زیاتر

Back to top button