ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان ئەمریکییەکی دیکەشی گواستەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی یونوس موساهی ناوەڕاستکاری ڤالێنسیا.

یونوس تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە و هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریکایە، هەردوو یانەی ئەیسی میلان وڤالێنسیا بەرامبەر بە 20 ملیۆن یۆرۆ لەسەر گواستنەوەی رێککەوتوون.  شەوی رابردووش ناوبراو گەیشتە شاری میلانۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی، راستەوخۆ پشکنینەکانی بۆ ئەنجام بدرێت و پاشان واژۆ لەسەر گرێبەستێک بکات تاوەکو 2028. بەوەش دەچێتە پاڵ کریستیان پولیسیچی هاونیشتیمانی لە ریزی یانە ئیتاڵییەکە.

ئەیسی میلان یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی گواستنەوەی مێژووی خۆی بەڕێدەکات و تاوەکو ئێستا لە پاڵ یونوس و پولیسیچ، هەریەک لە روبن لوفتوس چیک، ساموێل چەکویزی، نوح ئۆکافور، تییانی رێیندەرس و مارکۆ سپۆرتیێلۆی گواستۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button