ئیتاڵیا

سێ یاریزان لە لیستی ئەیسی میلان بۆ گەشتی ئەمریکا دوور دەخرێنەوە

Yariga App

یاریگا

بڕیارە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو گەشتی ئەمریکا بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لە گەشتەکەی رۆسێنەری دیڤۆک ئۆریجی هێرشبەری بەلجیکی لەگەڵ نابێت، چونکە یانەکە بڕیاریداوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و چاوەڕێ ئۆفەرەکانی دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە دوو یاریزانی دیکەش لە گەشتەکەی ئەمریکای ئەیسی میلان نابن، ئەوانیش بریتین لە بالۆ تۆرێ و هەروەها ئانتی رێبیچ. ئەو دوو یاریزانەش بە گوتەی رۆمانۆ لە بازاردان و رۆسێنەری ئەم هاوینە دەستبەرداریان دەبێت.

ئەیسی میلان لە گەشتەکەی ئەمریکا چەند یارییەک بەرامبەر ریال مەدرید و یوڤێنتوس و بارسێلۆنا وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button