ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ڤیتۆر رۆکی، پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ڤیکتۆر رۆکی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کرد.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی بارسێلۆنا بە فەرمی گواستنەوەی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ پارانانسێی بەرازیلی ڤیکتۆر رۆکی، بۆ ریزەکانی یانەکەیان راگەیاند.

یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە لە هاوینی 2024/25 پەیوەندی بە بارسا دەکات، گرێبەستەکەی تا هاوینی 2030/31 بەردەوامدەبێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەیشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانەکە وەک هێرشبەرێکی ناوەڕاست یاری دەکات، توانای خۆ گونجاندنی زۆرە و دەتوانێت لە باڵەکانیش یاری بکات. هەروەها خاوەن خێراییەکی زۆرە و لە دواین لەمسەش توانایەکی باشی هەیە.

ئەستێرە تەمەن 18 ساڵانییەکە بە درێسی ئاتلێتیکۆ پارانانسێی 66 یاری کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button