Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامارێکی خراپی لالیگا مەترسی لەسەر داهاتووی ئەو خولە دروست کردووە

Yariga App

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەوپەڕی گەرم و گوڕیدایە و سەرجەم خولەکانی ئەورووپا بەرژدی لە هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانە دڵخوازەکانیان. بەڵام دۆخەکە لە ئیسپانیا تەواو جیاوازە.

هەفتەی رابردوو، یوێفا رایگەیاند  خولی ئیسپانی دابەزیووە بۆ ریزبەندی چوارەمی بەهێزترین خولەکانی فیدراسیۆنەکەیان  بەهۆی دابەزینی ئەنجامی یانەکانیان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان. ئەمڕۆش بەپێی ئامارەکانی بازاڕی گواستنەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بە تەواوی یانەکانی ئیسپانیا (جگە لە ریاڵ مەدرید) تەنیا ٧٥ ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.

ریاڵ مەدرید ١٠٥ ملیۆنی لە گواستنەوەی بێڵینگهام خەرجکرد لە پاڵ ٢٠ ملیۆن لە ئاردا گولەر و پێنج ملیۆن بۆ فران گارسیا لەگەڵ ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ خواستنی خۆسیلو. کۆی گشتی دەکاتە ١٣٠ ملیۆن و نیو.  ئەمەش بەتەنها زیاترە لە ١٩ یانەکەی دیکەی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا دوو یاریزانی گواستووەتەوە بەڵام هەردووکیان بێ بەرامبەربوون و ئەوانیش ئیلکای گوندۆگان و ئینیگۆ مارتینێز بوون. هەرچی ئەتڵەتیکۆ مەدریدە بەهەمان شێوە سۆیونچو و ئەزپلیکویتای بێ بەرامبەر گواستۆتەوە و پێنج ملیۆنیشی لە کڕینی خاڤی گالان خەرجکردووە لە سێلتاڤیگۆوە.

کۆی گشتی یانەکانی دیکە بە هەموویان ٧٠ ملیۆنیان خەرجکردەوە ئەمەش کەمترە لە یەک گرێبەستی پریمەرلیگ.

خولەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا تا ئێستا لە پێش لالیگاوە دێن لەرووی کڕینی یاریزانان لە کاتێکدا ئیتاڵیا لە دۆخێکی ئابووری خراپتردایە بەراورد بە ئیسپانیا.

دابەزینی ئیسپانیا لە ریزبەندی یوێفا و خراپبوونی باری ئابووری خولەکە  و هەروەها ئەو کێشانەی بەهۆی رەگەزپەرستی رووبەرووی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بووەتەوە دەکرێت لە داهاتوودا مەترسی گەورە لەسەر داهاتووی ئەو یانەیە دروست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button