
یاریگا –
لە کاتێکدا کە یانەی ریال مەدرید لەنێو قەیرانێکی قووڵی ناوخۆییدایە و شەڕی نێوان ڤاڵڤێردی و چوامینی دۆخەکەی گەیاندووەتە بنبەست، بارسێلۆنا لەولاوە خەریکی ئاهەنگگێڕانە.
یانە کاتالوونییەکە، کە خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆی رۆژی یەکشەممە ئامادە دەکات، تویتێکی بڵاوکردەوە کە بووەتە جێی باسی میدیاکان.
لەو کاتەی میدیاکانی مەدرید سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی وردەکاریی شەڕ و پێکدادانەکانی ریال مەدرید بوون، هەژماری فەرمیی بارسێلۆنا وێنەیەکی مەشقەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا یاریزانەکان ئاهەنگیان بۆ رۆژی لەدایکبوونی دانی ئۆڵمۆ گێڕاوە.
Celebrando en familia 🫶 pic.twitter.com/obOgIx0eLA
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) May 7, 2026
بارسا لەسەر وێنەکە نووسیویەتی؛ ئاهەنگگێڕان وەکوو یەک خێزان، ئەمەش وەکوو ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ بێسەروبەریی ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید لێکدەدرێتەوە. ئەم پۆستە کاردانەوەیەکی بێوێنەی لە سۆشیاڵ میدیا دروستکردووە و لە ماوەیەکی کەمدا ملیۆنان بینەر و کاردانەوەی هەبووە.



