ئیسپانیاگرنگترین

ڤیاریاڵ بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی رکابەرەکانی، بە ئامانجە سەرەکییەکەی گەیشت

Yariga App

یاریگا –

ڤیاڕیاڵ ئەمشەو بە بردنەوە لە لیڤانتێ بە خەونە چەند ساڵەییەکەی گەیشت.

ژێرئاویە زەردەکان لە هەفتەی 34ی خولی ئیسپانی بە ئەنجامێکی گەورە 5-1 لە لیڤانتێی بردەوە و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 68 کە ئەوەش بەسبوو بۆ گەیاندنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

لە ئیسپانیا چوار یانە نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. ئەوەی تا پێش ئەمشەو یەکلایی بووبووەوە، بارسێلۆنای پێشەنگ و ریال مەدریدی پلەی دووەم بوون. ئێستا و دوای مسۆگەرکردنی بلیتێکی دیکە کە ڤیاڕیاڵ بە راهێنەرایەتی مارسێلینۆ گارسیا تۆراڵ دەستیخست، جەنگەکە لەنێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بێتیس ماوەتەوە.

ئاتلێتیکۆ 34 یاریی ئەنجامداوە و 63 خاڵی هەیە، هەرچی یانە ئەندەلووسیەکە 33 یاریی کردووە و خاوەنی 50 خاڵە.

دوایین وەرز ڤیاڕیاڵ بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا کردبێت، وەرزی 2021-2022 بوو کە تێیدا گەیشتنە پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و لەوێ بە لیڤەرپوول دۆران. ئەوەش باشترین ئەنجامی ئەو یانەیە بووە بە درێژایی مێژووی بەشداریکردنیان لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.

بەگوێرەی زانیارییەک کە EuroFoot بڵاویکردووەتەوە، دانیشتوانی شارۆچکەی ڤیاڕیاڵ 53,623 کەسە، گەڕانەوەیان بۆ چامپیۆنزلیگ بۆ ئەوان دەستکەوتێکی گەورە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button